لە هێرشێكدا لە هۆڵەندا چەند كەسێك بەچەقۆ برینداركران
  2025-03-27       345       

ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە هێرشێكدا لە ناوەڕاستی شاری ئەمستەردامی پایتەختی هۆڵەندا، پێنج كەس بەچەقۆ برینداركران. پۆلیس دەڵێت، گومانلێكراوێكیان دەستگیركردوە.

ئاوێنە: بەگوێرەی لێدوانی پۆلیس روداوەكە لە نزیك گۆڕەپانی "دام" بوە لە ناوەڕاستی شاری ئەمستەردامی پایتەخت و هێزەكانیان گەیشتونەتە شوێنەكەو گەمارۆی ناوچەكەیان داوە.

پۆلیس ئاماژەی بەوەشداوە، لە ئێستا زانیاریی لەبارەی هۆكارەكانی هێرشەكە نین و لێكۆڵینەوەیان لەوبارەیەوە دەست پێكردوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×