گۆڕانی كوردسات وەڵامی گۆڕانی گردەكە دەداتەوەو بە "كەمینەیەكی تەورسیچی" ناویان دەبات
  2025-03-27       464       

گۆڕانی كوردسات لە وەڵامی راگەیەندراوەكەی جڤاتی نیشتمانی گۆڕانی گردی زەرگەتەدا دەڵێت، "كەمینەیەكی تەورسیچی" بەیاننامەیەكیان بڵاوكردۆتەوە گوایە كۆنفرانس لە گردی زەرگەتە ئەبەستن. دەشڵێت، كۆنفرانس لە كات و شوێنێك دەبێت كە گونجاو بێت بۆ بەڕێوەبردنی ئەو رێكارە رێكخراوەییەو بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەكاری كراوە.

ئاوێنە: ئەو باڵەی بزوتنەوەی گۆڕان كە بنكەی سەرەكی لە گەڕەكی كوردسات-ی شاری سلێمانییەو بە گۆڕانی كوردسات ناسراوە، ئەمشەو پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وەڵامی جڤاتی نیشتمانی گۆڕانی گردی زەرگەتە دەداتەوە.

گۆڕانی كوردسات دەڵێت"چەند کەسێک، بەیاننامەیەکیان بەناوی جڤاتی نیشتمانییەوە بڵاوکردۆتەوە، کە کەمینەیەکی تەوریسچین، گوایە کۆنفرانس لە گردی زەرگەتە ئەبەستن."

ئاماژە بەوەشدەدات "هەمو لایەک دڵنیا ئەکەینەوە، بزوتنەوەی گۆڕان بە هەماهەنگی و لەژێر چاودێری ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کۆنفرانس گرێ ئەدا."

گۆڕانی كوردسات دەشڵێت"ئەم کۆنفرانسەش لە کات و شوێنێک ئەبێت، کە گونجاو بێت بۆ بەڕێوەبردنی ئەم رێکارە ڕێکخراوەییە، بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەکاری کراوە."

دەقی راگەیەندراوەكەی بزوتنەوەی گۆڕان-كوردسات:

چەند کەسێک، بەیاننامەیەکیان بەناوی جڤاتی نیشتمانیەوە بڵاوکردۆتەوە، کە کەمینەیەکی تەوریسچین، گوایە کۆنفرانس لە گردی زەرگەتە ئەبەستن.

هەمو لایەک دڵنیا ئەکەینەوە، بزوتنەوەی گۆڕان بە هەماهەنگی و لەژێر چاودێری ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کۆنفرانس گرێ ئەدا.

ئەم کۆنفرانسەش لە کات و شوێنێک ئەبێت، کە گونجاو بێت بۆ بەڕێوەبردنی ئەم رێکارە ڕێکخراوەییە، بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەکاری کراوە.

بزوتنەوەی گۆڕان

٢٧ی ٤ی ٢٠٢٥

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×