فه‌رمانده‌یه‌كى باڵاى پاسداران لە ڕۆژھەڵاتی كوردستان‌ هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات
  2025-03-27       524       

فه‌رمانده‌ى هێزى زه‌مینى سوپاى پاسدارانى كۆمارى ئیسلامى ئێران به‌سه‌ردانێكى به‌په‌له‌ خۆى گه‌یانده‌ سنوره‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان، له‌وێوه‌ هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات‌و ده‌ڵێت:"هەر هەنگاوێک بەمەبەستی نائارامکردنی ئێران‌و ناوچەکانی دەوروبەری وڵات هەبێت، ڕوبەڕوی وەڵامێکی یەکلاکەرەوە دەبێتەوە".

ئاوێنە: محەممەد پاکپور فەرماندەی هێزی زەمینى سوپای پاسدارانی ئێران به‌سه‌ردانێكى به‌په‌له‌ گه‌یشته‌ سنورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دواى گه‌ڕانێكى زۆر وتى:"هەموو سنورەکانی وڵات بەتایبەت باکورو ڕۆژئاوای وڵات، لەژێر چاودێرییەکی چڕدان‌و هەر هەنگاوێکیش بەمەبەستی نائارامکردنی ئێران‌و ناوچەکانی دەوروبەری وڵات، ڕوبەڕوی وەڵامێکی یەکلاکەرەوەی هێزە چەکدارەکان دەبێتەوە".
 
پاکپوور وتیشى:"ئەو هێزە چەکدارانەی لەسنورەکانی وڵات جێگیرکراون، وریاو بەتوانان‌و ئامادەیی تەواویان هەیەو ڕێگەنادەن بچوکترین زیان بەئاوو خاکی وڵات بگات".

سەردانەكه‌ى پاکپور لەکاتێکدایە، سەرۆکی ڕێکخراوی دادوەریی هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕایگەیاند، بەبڕیاری عەلی خامنەیی، دیوار لەسەر ته‌واوى سنورەکانی ئەو وڵاتە دروستدەکرێت.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×