ئەکرەم ئیمام ئۆغلو بە دەستبەسەرکراوی رەوانەی دادگای ئیستەنبووڵ لە چاگلایان کرا، لە چوارچێوەی بەڕێوەچوونی لێپرسینەوەکەدا 30 داواکاری گشتیی دەستنیشان کراون.
ئاوێنە: سەرۆکی گەورە شارەوانی ئیستەنبووڵ ئەکرەم ئیمام ئۆغلو، دوای چوار ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی ئەمڕۆ شەممە 22ی ئاداری 2025، رەوانەی دادگای ئیستەنبووڵ کرا، بۆ وتە لێوەرگرتن لە ناونراو و ئەو کەسانەی لەگەڵییدا دەستبەسەرکراون 30 داواکاری گشتیی دەسنیشان کراون.
بەپێی ئەو زانیارییانەی میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردووەتەوە، لە دەوروبەری دادگا و ئەو رێگایانەی دەڕۆنە ناوچەکە رێوشوێنی ئەمنیی تووند لەلایەن پۆلیسەوە گیراوەتەبەر.