مەریەم یەحیوی ڕایگەیاند، پەخشان عەزیزی و ژنانی دیکەی کورد بەهۆی ژن بوون و کوردبوونەوە لە زیندانەکاندا ڕووبەڕووی جیاکاری دەبنەوە، دەشڵێت، ئێمە لەسەر خەباتەکانمان بەردەوامین و کار بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان دەکەین.
ئاوێنە: مەریەم یەحیوی زیندانی سیاسیی لە زیندانی لەبارەی دۆخی پەخشان عەزیزی پەیامێكی بڵاوكردەوە، پەخشان عەزیزی و ژنانی دیکەی کورد بە هۆی ژن و کوردبوونەوە لە زیندانەکاندا ڕووبەڕووی جیاکاری دەبنەوە و دەچەوسێندرێنەوە.
وتیشی، سەپاندنی سزای لەسێدارەدان بەسەر پەخشان عەزیزی و ژنانی زیندانیی سیاسیی دیکە خەباتێکە لە دژی بیروبۆچوون و بیروباوەرە سیاسییەکانیان، کە هەڕەشەیان لێدەکات.
دەشڵێت، ئێران بەو شێوەیە دەیەوێت تۆڵە لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و بزووتنەوەی ژنان بکاتەوە، بەڵام ئێمە لەسەر خەباتەکانمان بەردەوامین.
ئەوەش هاتووە، ئەو بڕیارە دووپاتکردنەوەی هەوڵە ماندوونەناسەکانی پەخشانە بۆ داکۆکیکردن لە مافی ژنان و منداڵانی ئاوارە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
جێگای ئاماژەیە، لە ٨ـی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا لەلایەن دادوەری کوژراوی ئێران عەلی ڕەزاینی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی ژنە چالاکوانی کورد پەسەند کرا.