وەزارەتی کارەبای هەرێم رایگەیاند، لە سەعات 1ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 23ی ئازارەوە، بۆماوەی سێ رۆژی تەواو، تاوەکو رۆژی چوارشەممە، کارەبای نیشتمانی بەبێ پچڕان دەدرێتە ناوەندی پارێزگای دهۆک.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پێدانی کارەبای بەردەوام بۆ تاقیکردنەوەی فشاری سەر تۆڕەکانی کارەبای نیشتیمانیی و دیاریکردنی گرفت و لاوازییەکانە لەو پارێزگایەدا.
ئەوەش هاتووە، تاقیکردنەوەی قۆناغی دووەم و سێیەمی فشارەکە لە زاخۆ دەبێت و دوای ماوەیەکی دیکە دەست پێ دەکات.