ئەندامێکی لیژنەی نەوت و غاز ئاشکرای دەکات، لەم ھەفتەیەدا کێشەی نەوتی ھەرێم کۆتایی دێت و پرۆسەی ھەناردەکردن دەستپێ دەكاتەوە.
ئاوێنە: سەباح سوبحی، ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لەپەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی وتووە "کۆتایی ھەفتەی ڕابردوو لهگهڵ وەفدی وەزارەتی نەوتی عێراق قسهمان لهبارهی ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی كوردستان کرد.
ئاماژەی بەوەشدا "له كۆبوونهوهكهدا و له خاڵی یەکەم، قهسهمان لەبارەی (١٦) دۆلاری کۆمپانیا نەوتیەکانی ھەرێمی کوردستان کرد، کە بۆ ھەر بەرمیلێک (١٦)دۆلار کێشەی لەسەرە، ئەویش پێویستە گەرەنتی ھەبێت مانگانە بۆیان خەرجبکرێت.
پەیوەست بە خاڵی دووەمیشەوە سوبحی رایگەیاند "ئەو قەرزەی ھەیە چارەسەر بکرێت و پرسی دانانی ڕێژەی ھەناردەی نەوت ئەویش دیاری بکرێت و لەگەڵ تورکیاش ئەوە چارەسەر کراوە".
بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە بێت کێشەیەکی دێتە بوونی هەیە کە بەردەوامە، "ھەرێمی کوردستان بۆ پێداویستی ناوخۆ چەندی پێویستە بۆ بەکارھێنانی ناوخۆیی، پێشتر ژمارەیەکیان حیسابکردبوو دەیهوێت زیادبکرێت بەھۆی زیادبوونی پێداویستی ناوخۆیی بۆ ئۆتۆمبێل و کارەبا و کارگەكان، بۆیە گفتووگۆ بەردەوامە لەنێوان وەفدی ھەرێم و عێراق و بڕیارە ئەم ھەفتەیە بگەنە ئەنجامی کۆتایی و دەست بە ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێم بکرێتەوە، چونکە وڵاتە زلھێزەکان زۆر پێداگرن لەسەر ئەوەی دەست پێ بکاتەوە بەتایبەت ئەمەریکا".