ئه‌مینداری یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و سه‌رۆك كۆماری عێراق دۆخی سیاسی ناوچه‌كه و عێراق و هه‌رێمیان تاووتوێ كرد، ده‌شڵێت: "پێویسته سه‌ركرده سیاسییه‌كانی عێراق له ئاستی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه‌دا بن".
ئاوێنە: به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌مه 2025/3/25 سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی له باره‌گای تایبه‌تی خۆی له شاری سلێمانی پێشوازیكرد له دكتۆر له‌تیف جه‌مال ره‌شید سه‌رۆك كۆماری عێراق.
له دیداره‌كه‌دا گفتوگۆ ده‌رباره‌ی بارودۆخی سیاسی ناوچه‌كه و عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرا، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو وێڕای سوپاسی سه‌رۆك كۆمار داوای كرد كه "وه‌ك سه‌رۆككۆمار ڕۆڵی كاریگه‌ری خۆی له چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ڕیشه‌یی مووچه و مافه ده‌ستوورییه‌كانی گه‌لی كوردستان ببینێت".
جه‌ختیشیكرده‌وه كه "پێویسته سه‌ركرده سیاسییه‌كانی عێراق له ئاستی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه‌دا بن".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه لای خۆیه‌وه سه‌رۆك كۆمار "رۆڵی سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین و یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستانی له گۆڕه‌پانی سیاسیی عێراق و هه‌رێم به گرنگ وه‌سف كرد و خوازیاری به‌رده‌وامی بینینی ڕۆڵی خۆیان كرد بۆ یه‌كڕیزی نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا".