لە سێ رۆژدا توركیا 937 جار ناوچەكانی ژێر دەستی گەریلای بۆردومان كردون
  2025-03-26       250       

هەپەگە ڕایگەیاند، لە سێ ڕۆژدا توركیا 937 جار لە ئاسمان و زەوییەوە ناوچەكانی ژێر دەستی گەریلای بۆردوومان کردون و لە ئەنجامی بەرپەچدانەوەی گەریلاشدا سەنگەرێک و کامێرایەکی چاودێری لەناوبراون.

ئاوێنە: ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، رۆژانی 23 و 24ـی ئادار، ناوچەی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ سێ جار بە درۆنی بۆمب هەڵگر بۆردومامانکراوە.

ئەوشەی خستۆتەڕو، رۆژانی 24 و 25ـی ئادار، ناوچەكانی خواکورک و گارە بە گشتی 9 جار بە فڕۆکەی جەنگی بۆردومانکراون و ناوچەی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ 28 جار بە فڕۆکەی جەنگی بۆردومان کراوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە 24 و 25ـی ئادار، ناوچەكانی خواکوڕک، گارە، مەتینا، شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، بە گشتی 897 جار بە چەکی قورس، تۆپ و هاوەن بۆمباران کراون.

ئەوەشی خستۆتەڕو، رۆژی 23ـی ئادار لە ناوچەی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ لەلایەن گەریلاوە بەرپەرچی داگیرکەران درایەوە کاتێك هێرشیان دەكردە سەر تونێلەکان، لە ئەنجامدا کامێرایەکی چاودێری و سەنگەرێک لە ناوبران.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×