كەشناسی: سبەی شەپۆلێكی نمەباران هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە
  2025-03-29       179       

كەشناسی هەرێم پێشبینی خۆی بۆ كەشوهەوای 48 سەعاتی داهاتو بڵاوكردەوەو دەڵێت، سبەی یەكشەممە، سبەی یەكشەممە، شەپۆلێكی نمەباران كە هەورە تریشقەی لەگەڵدایە زۆربەی ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوەو خێرایی باش لەگەڵیدا چالاك دەبێت.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان بەگشتى ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت. لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکانى هەردو پارێزگاى هەولێرو دهۆک هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو لە گەڵ کەمێک نمەباران و پلەكانی گەرماش نزیك دەبن لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، سبەی یەكشەممە، ئاسمانى هەرێم نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ هاتنى شەپۆلێکى نمەباران و هەورە تریشقەى پچڕپچڕ لە کاتەکانى دوای نیوەڕۆدا بۆ سەر زۆربەى ناوچەکانى هەرێم و هاوکات خێرایی باش لەگەڵیدا چالاک دەبێت.

كەشناسی هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە سبەی پلەكانی گەرما نزیك دەبن لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.

كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم جۆرە بن: ھەولێر: 28، سلێمانی: 26، دھۆک: 28، کەرکوک: 32، ھەڵەبجە: 28، زاخۆ: 29، حاجی ئۆمەران: 16، سۆران: 26، گەرمیان: 32 پلە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×