"تا ئێستا موچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش نەكراوە"
  2025-03-29       171       

نوێنەرێكی گشتی مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، تا ئێستا موچەی مانگی سێی مامۆستایانی گرێبەست دابەش نەكراوە. بە حكومەتی هەرێمیش دەڵێت، پیاو بن و لەگەڵ نوسراوی خۆتاندا راستگۆ بن.

ئاوێنە: ئەمڕۆ شەممە، عەلی رەئوف، نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە هەولێر رایگەیاند، موچەی مانگی سێی مامۆستایانی گرێبەست تاوەكو ئێستا دابەش نەكراوە كە ئەگەری هەیە سبەی دوشەممە جەژن بێت.

وتیشی، ئەوەش لەكاتێكدایە كە بە نوسراوی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دەبوایە موچەی مامۆستایانی گرێبەست لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە دابەش بكرێت.

ئەو وتیشی" پیاو بن و لەگەڵ نوسراوەكەی خۆتان راستگۆ بن."

هەروەها ئاماژەی بەوەشدا، كاتێك دەوترێت بۆ موچە بۆ نییە، حكومەتی هەرێم دەڵێت، خەتای عێراقە ناینێرێت و تەیف سامی ئیمزای نەكردوە. ئەی خۆ موچەی ئیمەی مامۆستایانی گرێبەست لەسەر داهاتی ناوخۆیەو پەیوەندی بە عێراق و تەیف سامییەوە نییە. ئەمەیە حكومەتی كوردی.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×