وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی سێ ڕگەیەنرا
  2025-03-26       458       

تەموویلی مووچەی مانگی ئادار خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و سبەینێ دەست بە دابەشکردنی مووچەکە دەکرێت.     
         
ئاوێنە: چوارشەممە، 26-03-2025، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە دا "کەمێک لەمەوبەر بڕی 954 ملیار و 880 ملیۆن و 467 هەزار و 779 دینار وەک تەموویلی مووچەی مانگی ئاداری مووچەخۆران و فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان، لەلایەن وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق."           
وەزارەتی دارایی و ئابووریی باسی لەوەش کردووە "سبەینێ پێنجشەممە، 27-03-2025، دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ئادار دەکرێت."                 
وەزارەتی دارایی و ئابووریی دوو تێبینیشی بڵاو کردووەتەوە:     
           
1. ئەو مووچەخۆرانەی لە ڕێی پرۆژەی هەژماری منەوە مووچە وەردەگرن ڕاستەوخۆ پارە دەخرێتە سەر هەژمارەکانیان و لەڕێگای کورتەنامەوە ئاگادار دەکرێنەوە.
 2. ئەو مووچە خۆرانەی بەشێوەی کاش مووچە وەردەگرن، دوای گواستنەوەی پارە بۆ بانکەکان لە کەمترین ماوەدا، ڕاستەوخۆ دەست بەدابەشکردنی مووچەکانیان دەکرێت.  

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×