لەهەرێمەوە وادەیەک بۆ ناردنی مووچەی مانگی ٣ راگەیەندرا
  2025-03-22       1950       

بەپێی سەرچاوەیەکی وەزارەتی دارایی هەرێم کە بۆ میدیای گۆڕان قسەیکردووە رایدەگەیەنێت، شاندی تەکنیکی وەزارەتەکە لە بەغدا ماونەتەوە و چاوەڕواندەکرێت لە دوو رۆژی داهاتو وردبینی لە لیستی مووچە تەواو ببێت و بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی سێ بدرێت.

ئاوێنە: میدیای گۆڕان بڵاویکردەوە، شاندی تەکنیکی وەزارەتی دارایی هەرێم لە رۆژی چوارشەممەی رابردووەوە لە بەغدا لەگەڵ شاندی تەکنیکی وەزارەتی دارایی فیدراڵ سەرقاڵی وردبینیکردنی لیستی مووچەن.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بەهەمان میدیای راگەیاند "لیستی مووچەی مانگی سێ جیاوازییەکی ئەوتۆی نییە لەگەڵ لیستی مووچەی مانگی دوو لەرووی بڕ و پارەوە زانیاری کەسی مووچەخۆرانیش".

وتیشی "چاوەڕواندەکەین لە دوو رۆژی داهاتوو وربینیکردن لە لیستی مووچەی مانگی دوو تەواو ببێت، لیژنە تەکنیکییەکە لیستەکە دەخەنە بەردەستی وەزیری دارایی فیدراڵ، بۆئەوەی بەر لە هاتنی جەژنی رەمەزان، هاوشێوەی عێراق فەمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش مووچە وەربگرن".
 

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×