رونكردنەوەی پۆلیسی كەركوك لەسەر شەڕەكەی قەرەتەپە
  2025-03-22       530       

فەرماندەیی پۆلیسی كەركوك رایگەیاند، لە شەڕەكەی شەوی رابردوی گوندی قەرەتەپە، سێ كەس كوژراون و چواری دیكەش برینداربون. زیاتر لە 15 كەس لەسەر شەڕەكە دەستگیركراون.

ئاوێنە: فەرماندەیی پۆلیسی كەركوك لە رونكردنەوەیەكدا رایگەیاندوە، لە روداوێكی شەڕدا لە گوندی قەرەتەپە، سێ كەس كوژران و چواری دیكەش برینداربون.

ئەوەشی خستۆتەرو، دوای روداوەكە دەستبەجێ تیمەكانیان گەیشتونەتە شوێنی روداوەكە و ئەواوی ئەوانەی هەڵساون بە شەڕەكە لە هەردو لا دەستگیركراون و دەستیش بەسەر ئەو چەكانەدا گیراوە كە لە شەڕەكەدا بەكارهێنراون.

ئاماژەی بەوەشداوە، بەبڕیاری دادوەر دەستگیركراوەكان راگیراون.

پۆلیسی كەركوك ژمارەی دەستگیركراوانی شەڕەكەی ئاشكرانەكردوە، بەڵام بەگوێرەی ئەو وێنانەی كە لەگەڵ رونكردنەوەكەیدا بڵاویكردونەتەوە، ژمارەی ئەوانەی لەسەر شەڕەكە دەستگیركراون زیاتر لە 15 كەس دەبن.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×