محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریدا پێش جەژن هەرێمیش هاوشێوەی بەغدا مووچەخۆرانیان مووچەی مانگی ٣ وەربگرن.
ئاوێنە: ئەمڕۆ شەممە میدیا پارتی بڵاویکردەوە، بەبڕیاری محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەبێت سەرجەم مووچەخۆرانی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە بەر لە جەژن مووچەکانیان وەربگرن.
ئەوەش هاتووە، وردبینی لە لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان تەواوکراوە و رۆژانی هەینی و شەممەش کە پشوو بووە کاریان لەسەر کردووە.
میدیای پارتی ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر کێشەیەک نەیەتە پێش بەر لە جەژن هەمووان سەرجەم فەرمانبەران مووچە وەردەگرن.