ئەحمەد شەرع ڕایگهیاند، سوریا دابەشبوون قبووڵ ناکات و یەکگرتووە و پێویستە چەک لەدەستی دەوڵەتدا بێت.
ئاوێنە: ئەحمەد شەرع، سەرۆکی قۆناغی ڕاگوزەری سوریا لەمیانی کۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانیی وڵاتەکەی وتارێکی پێشکەشکرد و ئاماژە بە رووخاندنی ڕژێمی بەشار ئەسەد ئاوەدانکردنەوەی وڵات، هەڵوەشاندنەوەی گرووپە چەکدارەکان و چەندان بابەتی دیکەی کرد.
شەرع وتیشی "سورییەکان خۆیان بەتەنها سوریایان لەڕژێمی پێشوو ڕزگارکردوە و دەبێت هەر خۆشیان، پێکەوە لەگەڵ یەک دابنیشن و وڵاتەکەیان ئاوەدان بکەنەوە".
ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا "سوریا لەژێر دەسەڵاتی بەعس و بنەماڵەی ئەسەددا، بەرگەی ئازار و قەیرای ئابووری و سیاسی گرت، شۆڕش هات و سوریای لەونبوون ڕزگارکرد و دوای ئەوەی لەناکاو دزرا، گەڕایەوە ناو گەلەکەی.
سەرۆکی قۆناغی ڕاگوزەری سووریا دوپاتیکردەوە "هەر چەندە خەڵک شۆڕشی کردووە و سوریایان لەبنەماڵەی ئەسەد ڕزگارکردووە، بەڵام هێشتا ئاڵنگاریی گەورە لەبەردەماندا ماون، ئێستا ئێمە لە قۆناغی ئاوەدانکردنەوەی وڵاتداین دوای ئەو هەموو وێرانی و کاولکارییەی، ڕژێمی پێشوو بەجێیهێشتوە".
لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئەحمەد شەرع باسی لەیەکپارچەیی وڵاتەكهى کرد و ئاماژهى بهوهدا، "سوریا دابەشبوون قبووڵ ناکات و یەکگرتووە، لهگهڵ ئهوهش پێویستە چەک لەدەستی دەوڵەتدابێت و ئەمە ئەرکە".