كەمێك پێش ئێستا وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئەنجامی سەرژمێری گشتی دانیشتوانی لە عێراق و هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە و بەپێی ڕاگەیەندراوەكە ژمارەی دانیشتووانی عێراق ٤٦ ملیۆن و ١١٨ هەزار کەسە.
ئاوێنە: كەمێك پێش ئێستا وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئەنجامی سەرژمێری گشتی دانیشتوانی لە عێراق و هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە، بە گوێرەی ڕاگەیاندراوەکە، ڕێژەی لە 70.17%ی دانیشتووانی عێراق لە ناوچە شارییەکان و لە 29.83% لە ناوچە گوندنشینەکان دەژین.
باس لەوەشكراوە، ڕێژەی لە 60.44%ی دانیشتووانی عێراق لە تەمەنی کارکردندان كە تەمەنیان لە نێوان (15-64 ساڵە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەكە دابەشبوونی دانیشتوانی عێراق بەپێی باری خێزانیی بەمجۆرەیە، 54% خێزاندار، 41.6% ژیانی هاوبەشی پێك نەهێناوە، 1.28% حاڵەتی جیابووەوە هەیە.
ئاماژە بەوەشكراوە، کۆی ڕێژەی منداڵبوون لە عێراق لە 3.9% یە، لە هەرێمی کوردستانیش بۆ 3.5% دابەزیوە.
دەشڵێن، ڕێژەی کرێکاران لە کەرتی حکومەت و گشتیدا لە کۆی گشتی دانیشتوانی چالاک لە ڕووی ئابوورییەوە بریتیە لە ٣٨.٢٥%یە.
ئەوەش هاتووە، رێژەی ئەو خێزانانەی خاوەنی یەکەی نیشتەجێبوونن لە عێراق بریتیە لە 72.15%.
ڕاشیان گەیاندووە، ڕێژەی نەخوێندەواری لە هەرێمی کوردستان بەرزترینە لەسەر ئاستی هەموو عێراق و گەیشتووەتە 16.23%، لەکاتێکدا لە باقی پارێزگاکان گەیشتووەتە 15.31%.
ئەمە لەکاتێکدایە، سەرژمێری گشتی لە عێراق و هەرێمی کوردستان لە ٢٠ـی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو ئەنجامدرا.