کۆڵبەرنیوز بڵاوی کردەوە، چالاکوانێکی کورد لە شاری ورمێ لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە بە زیندانیکردن سزا درا، دەشڵێن، ئەو چالاکوانە بە تۆمەتی”پرۆپاگەندە دژی دەوڵەت” سزا دراوە.
ئاوێنە: کۆڵبەر نیوز لەبارەی سزادانی چالاکوانێکی کورد لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە ڕایگەیاند، چالاکوانێکی مەدەنی کورد بە ناوی حەمید چەپاتی خەڵکی شاری ورمێ لەلایەن دادگای شۆڕشی ئێرانەوە بە سێ مانگ زیندانییکردن سزا درا.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو چالاکوانە کوردە بە تۆمەتی”پرۆپاگەندە دژی دەوڵەت” سزا دراوە.
جێگای ئاماژەیە، لە مانگی ئەیلوولی ٢٠٢٤ حەمید چەپانی لە دوای بانگهێشتکردنی بۆ وەزارەتی ئیتلاعاتی ورمێ بە تۆمەتی”بڵاوکردنەوەی بابەتی ڕەخنەیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان” دەستگیر کرا، دوای لێکۆڵینەوەی داواکاری گشتیی و شۆڕشی ورمێ لەگەڵی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.