وەزارەتی كارەبای هەرێم رایگەیاند، چارەسەری ئەو گرفتە كرا كە لە كێڵگەی كۆرمۆر بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرما دروستببو و بەرهەمێهانی كارەبای ئاسایی بوەوە.
ئاوێنە: وەزارەتەكە، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی"دوای ئەوەی بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرما، گرفتێكی تەكنیكی لە كێڵگەی كۆرمۆر دروستبو كە كاریگەریی لەسەر هەناردەكردنی غاز بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا هەبو، تیمەکانی هەردو وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی کارەبا توانیویان چارەسەری گرفتەکە بکەن."
وتوشیەتی"بارودۆخی کارەبا ئاسایی بوەوە و بڕی بەرهەمهێنانی کارەبا گەیشتەوە 3800 مێگاوات."
ئەوەش لەكاتێكدایە كە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دوشەممە، وەزارەتی كارەبای هەرێم رایگەیاند، بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرما لە كاتژمێر (2:00)ی شەو، گرفتێكی تەكنیكی لە كێڵگەی كۆرمۆر دروستبو و كاریگەریی لەسەر هەناردەكردنی غاز بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا بە بڕی 250 ملیۆن پێ سێجا هەبو، بەوهۆیەوە 1000 مێگاوات كارەبا کەم بوەوە."