کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاوی کردەوە، لە ساڵی ڕابردوودا حەوت مامۆستای زمانی کوردی لەلایەن هێزە ئەمنیەكانی ئێرانەوە دەستگیر کراون، دەشڵێن، سەرجەمیان بە ٢٠ ساڵ و هەشت مانگ زیندانیكردن سزادران.
ئاوێنە: ڕێکخراوی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان سەبارەت بە دەستگیركردنی ژمارەیەك مامۆستای كورد لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە، لە ساڵی ڕابردوودا حەوت مامۆستای زمانی کوردی لە لایەن وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێرانەوە دەستگیركراون و سەرجەمیان بە ٢٠ ساڵ زیندانیكردن سزادران.
ئاماژە بەوەشکراوە، مامۆستاکان بریتن لە، سەوسەن حەسەن زادە خەڵکی بۆکان، حاجی بەرزە خەڵکی پیرانشار، مەحموود نیروومەند خەڵکی دەرگەز سەر بە خۆراسانی ڕەزەوی، ئازسد عەباسی ئەندامی ئەنجوومەنی کەلتووری کۆمەڵایەتی نۆژین و خەڵکی دێولان، سۆما محەممەدپوور و سروە محەممەدپوور لە ئەندامانی لیژنەی بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی کەلتووری کۆمەڵایەتی نۆژین، سەیوان ئیبراهیمی خەڵکی کامیاران و ئەندامی لێژنەی بەڕێوەبەری نۆژین بووە.
جێگای ئاماژەیە،پ ێشتر کۆمەڵەی نووسەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە بەیاننامەیەکدا ئیدانەی دەستبەسەرکردنی مامۆستایانی کورد، عەرەب، بەلووچ و تورکی کرد.