هەسەدە و دیمەشق ڕێککەوتن
  2025-02-22       782       

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە ڕێککەوتنی هەسەدە و حکومەتی ڕاگوزەری سووریای لەبواری نەوت ڕاگەیاند.

ئاوێنە: ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات(هەسەدە) بڵاویکردەوە، وەزارەتی نەوتی سووریا لەگەڵ دەسەڵاتدارانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕیککەوتن لەبارەی پرسی نەوت و هەناردەی نەوت.

بەپێی ڕاگەیاندنی ناوەندەکە، وەزارەتی نەوتی سووریا لەهەڵ ئیدارەی خۆسەر ڕیککەوتنیان کردووە و هەناردەی نەوت لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە بۆ دیمەشق دەستپێدەکاتەوە.

بەگوێرەی رێککەوتنەکە رۆژانە 15 هەزار بەرمیل دەگاتە پاڵاوگەکانی حومس و بانیاس.

ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ ناوەندەکە بڵاویکردەوە، جەنەراڵ مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات داوای حکومەتی لامەرکەزی و چەسپاندنی مافەکانی کوردی لە حکومەتی نوێی سووریا کردووە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×