وتەبێژی بازاڕی دراوی شاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، لقی بانكەكانی رەشید و رافیدەین لە ناوەندی نێودەوڵەتی بۆ دارایی و بازرگانی لە سلێمانی دەكرێنەوە كە لە داهاتوودا ئەگەر ئارەزوومەندابێت مووچەخۆران دەتوانن مووچەكەیان تەوتین بكەن.
ئاوێنە: جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دراوی شاری سلێمانی راگەیاند، لە ناوەندی نێودەوڵەتی بۆ دارایی و بازرگانی لە سلێمانی، ئۆفیسی هەردوو بانكی رەشید و رافیدەین دەكرێنەوە كە لەم قۆناغەدا ئۆفیسە و بۆ ئەوەش دەبێت بانكی ناوەندیی عێراق و وەزارەتی دارایی عێراق رەزامەندی لەسەر بدات و دواتر دەكرێتە لقێكی بانكەكانی رەشید و رافیدەین و شوێنیان بۆ تەرخاندەكرێت.
جەبار گۆران جەختیكردەوە كە لقی ئەو دوو بانكە بكرێتەوە ئەگەر ئارەزوومەندانە بێت مووچەخۆران دەتوانن مووچەكەیان لەو دوو بانكە تەوتین بكەن.