وەزیری شارەوانی هەرێم دەڵێت، ئەو زەوییانەی دەدرێنە فەرمانبەران شوێنەكانیان زۆر باشە و هیوادارە كەسیان هەرزانفرۆشی نەكەن.
ئاوێنە: ساسان عهونی، وهزیری شارهوانی و گەشتوگوزاریی ههرێمی كوردستان بە میدیای پارتی وتوە: پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران بەردەوامە و نەوەستاوە، تاوەکو ئێستا فەرمانی دابەشکردنی زەوی بۆ 240 هەزار و 111 دەرچوە.
وهزیری شارهوانی ئەوەشی خستۆتەڕو: ئێستا ناوی 35 هەزار فەرمانبەری دیکە بۆ وەرگرتنی زەوی ئامادەیەو لە هەفتەی داهاتودا ناوەكان بەرزدەکرێنەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران.
ئاماژەی بەوەشدا، له ماوهیهكی نزیكدا ناوی ههمو ئهو فهرمانبهرانهش دهردهچێت، كه ئهو مافه دهیانگرێتهوه، هەروەها ڕێگە نادەین هیچ کێشەیەک ببێتە بەربەست لە بەردەم ڕاگرتنی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی.
لەبارەی شوێنی زەوییەکانیش، ساسان عهونی وتی، شوێنی زەوییەکانی فەرمانبەران زۆر باشە و هیوادارم کەسیان هەرزانفرۆشی نەکەن.