ئەوانەی مانگی رابردوو مووچەیان کەمکرایەوە قەرەبوو دەکرێنەوە
  2025-02-20       573       

مانگی رابردوو زیاتر لە 8 هەزار خانەنشینی سەربازی کە زۆرینەیان پلەدار بوون، مووچەیان بۆ نیوە کەمکرایەوە. بەرپرسێکی خانەنشینیی سلێمانی دەڵێت، بۆ مووچەی مانگی دوو، مووچەکانیان بە تەواوی وەردەگرن.
 
ئاوێنە: هادی ئەکرەم، بەڕێوەبەری جێبەجێکار لە بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینیی پێشمەرگە لە سلێمانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند، "لێبڕینەکەی مانگی رابردوو 8 بۆ 9 هەزار خانەنشینی گرتەوە کە هەمووی لە سنووری پارێزگای سلێمانی بوو، بەڵام بۆ مووچەی مانگی دوو, کێشەکەیان چارەسەر کراوە." 
 
وتیشی، "بۆ مانگی دوو، خانەنشینانی سلێمانیش لێبڕینیان نابێت، هەروەها ئەوەی لە مووچەی مانگی یەک لێیان بڕدراوە، لە مووچەی مانگی دوو پێیان دەدرێتەوە." 
 
بە وتەی هادی ئەکرەم، ئەو ئەفسەرەی مانگی رابردوو ئەگەر مووچەکەی ملیۆنێک دینار بووبێت و 500 هەزاری وەرگرتبێت، بۆ مانگی دوو، ملیۆنێک و 500 هەزار دینار وەردەگرێت.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×