لە بەردەڕەش منداڵی خوار تەمەن ١١ ساڵ، دوور لە یاسا و لە لایەن مامۆستای ئاینییەوە مارەبڕاوە.
ئاوێنە: ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٥، داواکارى گشتى بەردەڕەش لە ڕوونکردنەوەیەکی یاساییدا کە ئاڕاستەى بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافى بەردەڕەش کراوە ئاشکرایدەکات کە منداڵانى خوار تەمەنى یاسایی و دور لە یاسا لەلایەن مامۆستایانى ئاینییەوە مارەییان بڕواە و جەختیش دەکاتەوە ئەم سەرپێچییە روبداتەوە بەپێی یاسا رێکارەکان دەگرنەبەر.
داواکاری گشتی بەردەڕەش لەو ڕوونکردنەوەیەدا ئەوەشی وتووە: تێبینى کراوە چەندین هاوسەرگیریی بەشێوەى سەرپێچى یاسایی ئەنجام دراون.
جەختکراوەتەوە کە ئەم کارانە بەپێی یاسا تاوانە و سزاى هەیە و دەبێت تەواوى مامۆستایانى ئایینى سنورەکە ئاگادار بکرێنەوە کە ئەم بابەتانە پەیوەستە بە مافى گشتى و هەر سەرپێچییەک روبدات بەپێی یاسا رێکارەکانیان دەگرنەبەر.