نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى دەستگیرکردنی تیکتۆکچییەکانى سلێمانیه‌وه‌ ئاشكراده‌كرێت
  2025-02-20       1689       

پارێزگاری سلێمانی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى دەستگیرکردنی تیکتۆکچییەکانى سلێمانیه‌وه‌ ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "هێزە ئەمنییەکان بەردەوامدەبن لەدەستگیرکردنی ئەوکەسانەی لەتیکتۆک‌و تۆڕەکانی دیکەی کۆمەڵایەتی قسەو بابەتی نەشیاو بڵاودەکەنەوە".

ئاوێنە: د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی ڕایگه‌یاند،" داواکاری گشتیی‌و هێزە ئەمنییەکان بڕیارێکی ڕاستیاندا سەبارەت بەدەستگیرکردنی تیکتۆکچییەکان، ئێمەش وەکو حکومەتی خۆجێیی پشتگیرییان دەکەین".

ئەوەشیخستەڕوو، "پێویستە هەڵمەتی دەستگیرکردنی ئەوکەسانە بەردەوامبێت، چونکە بڵاوکردنەوەی ئەو بابەتانە پەیوەندیی‌و سەقامگیریی‌و ئارامی دەرونی دەشێوێنێت، هەروەها ده‌بێت دەستگیرکراوەکانیش ببنە وانەیەک بۆ کەسانی دیکە".

به‌وته‌ى پارێزگاری سلێمانی، "هاوڵاتییان مافی خۆیانە سکاڵا لەسەر ئەوکەسانە تۆماربکەن کە لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا سوکایەتییان پێدەکرێت".

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×