سەركردەی یەكێك لە گروپە چەكدارەكانی عێراق هەڕەشە دەكات: "داگیركەران لە هەمو شوێنێك دەردەپەڕێنین"
  2025-02-21       530       

ئەبو ئالا وەلائی، ئەمینداری گشتی كەتیبەكانی سەیدولشوهەدای عێراقی، رایگەیاند، یان وەك حەسەن نەسروڵا، ئەمینداری گشتی پێشوی حزبوڵای لوبنان دەكوژرێن، یاخود "داگیركەران" لە هەر شوێنێك بن، دەردەپەڕێنن.

ئاوێنە: ئەبو ئالا وەلائی، ئەمینداری گشتی كەتیبەكانی سەیدولشوهەدای عێراقی، ئەمڕۆ هەینی، لە پەیامێكی ڤیدیۆییدا بەبۆنەی دەستپێكردنی ئامادەكارییەكانی بە خاكسپاردنی تەرمی حەسەن نەسروڵا، رایگەیاند"ئەی نەسروڵا پەیمان و بەڵێنت پێ دەدەین، لەسەر رێگەی مقاوەمە بەردەوام دەبین بۆ گەیشتن بەم دو چاكەیە، یان دەگەین بە تۆ كە ئەویش شەهیدبونە، یان داگیركەران لەسەر خاكی خوا لە هەر شوێنێك بن دەردەپەڕێنین."

بڕیارە رۆژی یەكشەممەی داهاتو 23ی شوبات، تەرمی حەسەن نەسروڵا لە رێوڕەسمێكدا لە بەیروتی پایتەختی لوبنان بەخاك بسپێردرێت.

حەسەن نەسروڵا، ئەمینداری گشتی پێشوی حزبوڵای لوبنان، رۆژی 27ی ئەیلولی ساڵی رابردو لەمیانی هێرشێكی ئاسمانی ئیسرائیلدا بۆ سەر بارەگایەكی حزبەكە لە زاحیەی باشوری بەیروت كوژرا.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×