دوای ئەوەی محەمەدی حاجی مەحمود، سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، "حزبە ئیسلامییەكان مانگانە 150 هەزار دۆلار لە حكومەت وەردەگرن." یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان دەڵێت، ئەوە تۆمەت و تەشهیرەو رێكاری یاسایی لەبەرامبەری دەگرینەبەر.
ئاوێنە: سەڵاحەدین بابەکر، وتەبێژی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان، ئەمشەو پێنجشەممە، لە رونكردنەوەیەكدا رایگەیاند"بەداخەوە کاکە حهمە تۆمەتێکی خستوەتە پاڵمان، تۆمەت بەخشینەوە و ناوزڕاندن پیشەی کەسانی شکستخواردوەو زۆریشمان بیستوە و بە شیاوی وەڵاممان نەزانیوە، بەڵام پێمان ناخۆشە ئەو بەڕێزە بچێتە ئەو ئاستە."
وتەبێژەكەی یەكگرتوی ئیسلامی وتوشیەتی"ئەوە تۆمەتە و تەشهیرە و مافی خۆمانە رەدی بدەینەوە و رێکاری یاساییش بگرینەبەر بۆ گێرانەوەی مافی خۆمان."
سەڵاحەدین بابەكر پێی وایە "حەقە" لایەنی پەیوەندیداریش کە حکومەتە هەڵوێستی خۆی رونبکاتەوەو راستییەکە دەربخات.