سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، عێراق پێویستی به‌وه‌یه سه‌قامگیر بێت و سه‌قامگیرییه‌كه‌شی به هه‌وڵی عێراق و هه‌رێم ته‌واو ده‌بێت، ده‌شڵێت: "پشتیوانی پڕۆژەی رێگەی گەشەپێدان دەكەین."
ئاوێنە: نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ئەمڕۆ شەممە، له وتارێكدا له حه‌وته‌م گفتوگۆی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا رایگه‌یاند "عێراق پێویستی به‌وه‌یه سه‌قامگیر بێت و سه‌قامگیری عێراق به سه‌قامگیری خۆمان ده‌زانین".
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وتی: "پشتیوانی پرۆژه‌ی رێگه‌ی گه‌شه‌پێدان ده‌كه‌ین و عێراق ده‌رفه‌تێكی باشی له‌پێشه ببێته ناوه‌ندێكی گرنگی بازرگانی".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "سه‌قامگیری عێراق به هه‌وڵی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ته‌واو ده‌بێت و ته‌نیا به‌بوونی سه‌قامگیری ده‌توانێت گه‌شه بكات".
ئەوەشی خستەڕو"فره‌چه‌شنی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراق سه‌رچاوه‌یه‌كی هێزه و ده‌بێت عێراق فره‌چه‌شنی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی بكاته كۆڵه‌كه‌ی به‌هێزكردنی وڵات".
نێچیرڤان بارزانی راشیگه‌یاند كه "هه‌ولێر و به‌غدا ته‌واوكه‌ری یه‌كترن و سه‌ره‌ڕای ئاڵنگارییه‌كان به‌هه‌وڵی هه‌مووان عێراق ده‌توانێت به‌ره‌وپێش بچێت".