بە بۆنەی بەخاكسپاردنی حەسەن نەسروڵا لە چەند پارێزگایەك سبەینێ‌ كرا بە پشوو
  2025-02-22       513       

بە بۆنەی بەخاكسپاردنی “حەسەن نەسروڵا” لە ژمارەیەك پارێزگای عێراق سبەینێ‌ كرا بە پشووی فەرمی.

پارێزگای بابل لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سبەینێ‌ یەك شەممە لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەكان دەكرێتە پشووی فەرمی بۆ ڕەخساندنی هەلی بەشداری كردنی هاووڵاتیان لە بەخاكسپاردنی “ڕەمزی” سەركردەی شیعە و ئەمینداری حزبوڵای لوبنانی “حەسەن نەسروڵا”.

هاوكات، هەریەكە لە پارێزگاكانی دیوانیە و موسەننا و زیقار و چەند پارێزگایەكی دیكە، بڕیاریاندا سبەینێ‌ بۆ هەمان مەبەست بكەنە پشووی فەرمی.

حەسەن نەسروڵا، ئەمینداری سێیەمی حزبوڵای لوبنانی بووە و لە 16ی شوباتی 1992دا ئەو پۆستەی وەرگرت و لە ڕۆژی 27ی 9ی 2024 بەهۆی هێرشی ئیسڕائیلەوە كوژرا و بڕیارە سبەینێ‌ لە لوبنان بەخاك بسپێردرێت و لە عێراقیش بەشێوەیەكی “ڕەمزی” خەلك بەشداری لە مەڕاسیمی بەخاكسپاردنیدا دەكات.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×