ئەمڕۆ تیمەکانی فریاکەوتن تەرمی ژنێکیان لە ناو زێی گەورە دۆزییەوە و پۆلیس ڕووداوەکە بە خۆکوژیی ناودەبات و دەڵێن: ئەو ژنە لەسەر پردی نێوان خەبات-کەلەک خۆی فڕێداوەتە خوارەوە.
ئاوێنە: سەرچاوەیەک ڕاگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی ژنێک لە زێی گەورە دۆزراوەتەوە، بەگوێرەی زانیارییەکان لەسەر پردی نێوان خەبات-کەلەکەوە خۆی فڕێداوەتە خوارەوە و گیانی لەدەست داوە، ژنەکە دانیشتووی شاری هەولێرە و تەمەنی ٢٩ ساڵە و خێزاندارە.
هەر سەبارەت بە ڕووداوەکەی ئەمڕۆی خەبات، پۆلیسی بەرگری شارستانی هەولێر ڕایگەیاند، دوای ئاگادارکردنەوەمان لە ڕووداوێکی خۆکوژی دا لە قەزای خەبات، دەستبەجێ تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و توانییان تەڕمی ژنەکە بدۆزنەوە، لە ئێستاشدا تەرمەکەی لە پزیشی دادی هەولێرە.