2025-02-23   471     
سكرتێری ڕۆژنامه‌وانى مه‌لا به‌ختیار ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه سه‌باره‌ت به‌ده‌نگۆى دانانی مەلا بەختیار لەشوێنی شێخ جەعفەر، ده‌شڵێت:"هەواڵی پێدانی پۆستى لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییەكانی یەكێتیی بەمەلا بەختیار ڕاست نییه".
ئاوێنە: لەڕونكردنەوەیەكدا سكرتێری ڕۆژنامه‌وانى مەلا بەختیاردا نوسیویه‌تى:"هەواڵێك بڵاوكراوەتەوە گوایە قوباد تاڵەبانی كۆبونەوەی لەگەڵ مەلا بەختیار كردوە، سەبارەت بەوەی ببێتە لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتیی".
ئه‌وه‌ش هاتوه، "دورو نزیك، نە لەڕابردوداو نە لەئێستاو نە لەئایندەشدا، مەلا بەختیار ململانێی لەگەڵ هیچ تیكۆشەرێكی ڕاستەقینە، لەسەر پلەو پۆست، نەكردوەو نایكات كە شێخ جەعفەر یەكێكە لەو تێكۆشەرانە، بەڵكو هەمیشە لەسەر هەڵوێست‌و ڕێبازی جیاواز‌و سیاسەتی هەڵە، بڕیار‌و بەرنامەی هەبوە".
هه‌ر له‌و ڕونكردنه‌وه‌یه‌دا ئه‌وه‌ش باسكراوه، "مه‌لا به‌ختیار خۆی به‌سیاسه‌تمه‌دارێكی یه‌ده‌گی یه‌كێتی نازانێت، هه‌تا یه‌كێتیی له‌كاتی كێشه‌دا هانای بۆ به‌رن".
ئاماژە بەوەش دراوە، ئه‌و سایته‌ی یه‌كه‌مینجار، بۆ هه‌ر مه‌رامێك ئه‌م هه‌واڵه‌ی داتاشیوه، یان به هه‌ڵه هه‌واڵه‌كه‌یان پێگه‌یاندبێت. هه‌ق وابوو، بۆ ئه‌مانه‌ت و ئاكاری كاری رۆژنامه‌گه‌ری، پرسێكی له به‌ڕێز مه‌لا به‌ختیار یان سكرتێری رۆژنامه‌گه‌ری مه‌لا به‌ختیار كردبا، ئینجا هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاوبكردایه‌ته‌وه.