مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی ڕێگریی لەو تانکەرە نەوتانە دەکەن کە بە قاچاغ هەناردە دەکرێت
  2025-02-23       298       

کەمێک پێش ئێستا، مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی لەسەر ڕێگای سلێمانی بۆ عەرەبەت گردبوونەوە و ڕێگاکەیان داخست، وەک خۆشیان دەڵێن: ڕێگریی لەو تانکەرە نەوتانەوە دەکەن کە بە قاچاغ هەناردە دەکرێت.

ئاوێنە: مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی، لەسەر ڕێگای سلێمانی بۆ عەربەت گردبوونەوە و ڕێگا سەرەکییەکەیان داخست.

مامۆستایان و فەرمانبەران دەڵێن: بە بەرچاومانەوە نەوتە بە قاچاغ دەبردرێت و هەناردە دەکرێت و مووچەکانیشمان پێ نادرێت، بۆیە ڕێگریی لەو تانکەرانە دەکەین.

هەرچەندە لە مانگی شووباتداین، بەڵام تا ئێستا حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ـی دابەش نەکردووە و دیاریش نییە ئاخۆ دابەشدەکرێت یاخود دەچێتە پاڵ مووچە نەدراوەکانی ساڵانی ڕابردوو.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×