پۆلیسی هەولێر دیمەنی روداوێكی كوشتنی لەناوەڕاستی شەقامێكی شارەكە بڵاوكردەوە كە تێیدا كەسێك بە بەرچاوی خەڵكەوە لەلایەن چەند كەسێكی دیكە دەكوژرێت. پۆلیس دەڵێت، سێ تۆمەتبار دەستگیركراون.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر، لەگەڵ بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆی روداوەكە، ئەمڕۆ یەكشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، سێ تۆمەتبار بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانێكی (کوشتن) دەستگیركران.
وتوشیەتی، ئەو سێ تۆمەتبارە، لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لەگەڵ لایەنی بەرامبەریان دەبێتە دەماقاڵێیان و دواجار توندوتیژیی لێدەکەوێتەوە و لەئەنجامدا کەسێک دەکوژرێت.
پۆلیس ئاماژەی بەوەشداوە، تۆمەتباران لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و بە بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە ڕاگیراون.