عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، کە ئەمڕۆ بەشداری لەڕێورەسمی بەخاک سپاردنی حەسەن نەسروڵڵاو هاشم سەیفەدین، سەرکردەکانی حزبوڵای لوبنان، گرتەیەکی ڤیدیۆیی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلی بەسەر ڕێوڕەسمەکەدا بڵاوکردەوەو نووسی: بەچاوی خۆم بینیم کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بەسەر سەرماندا لەبەرزایییەکی نزمەوە تێپەڕینو سەروەریی لوبنانیان پێشێل کرد".
ئاوێنە: عێراقچی ئەم کارەی ئیسرائیلی بە"تیرۆر" ناوبردو ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کارەی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل "تەنها بووە هۆی ئەوەی کە جەماوەری ئامادەبوو لەیاریگاکەدا بەهاوارێکی بەرزترو بەهێزتر دژایەتییان بەرامبەر ئیسرائیل دەرببڕن".
عێراقچی دەڵێت "ئیسرائیلییەکان هەرگیز پەند وەرناگرن".