وادەی دەستپێكردنی كۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانی سوریا راگەیەندرا
  2025-02-23       218       

بەپێی قسەی ئەندامانی لیژنەی ئامادەكاریی بۆ كۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانی سوریا، رۆژی 25ی ئەم مانگە كۆنگرەكە دەستپێدەكات.

ئاوێنە: لیژنەی ئامادەكاریی كۆنگرەكە لە حەوت ئەندام پیكهاتون، ئەمڕۆ یەكشەممە، لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنوسان وتیان، گفتوگۆیان لەگەڵ نزیکەی 4000 کەسدا کردوە لە سەرانسەری سوریادا، ئەوەش لە پێناو کۆکردنەوەی ڕا و بۆچونییان کە دەکرێت یارمەتیدەر بێت لە پێکهێنانی ڕاگەیەندراوێکی دەستوریی، چوارچێوەیەکی کاری ئابوری و پلانێک بۆ چاکسازیی دەستوی.

سەرۆکی کاتی سوریا ئەحمەد ئەلشەرع وتوویەتی کۆنگرەکە لە چوارچێوەی پڕۆسەیەکی گشتگیری سیاسییدا دەبێت بۆ نوسینەوەی دەستوورێکی نوێ، وتی، ئەوەش ڕەنگە سێ ساڵی بوێت و دواتر هەڵبژاردن دەکرێت، وتوشییەتی، ئەنجامدانی هەڵبژاردن چوار ساڵی دەوێت.

بەپێی قسەی یەكێك لە ئەندامانی لیژنەی ئامادەكاری، كۆنگرەکە دو ڕۆژ دەخایەنێت بەڵام ئەگەر پێویست بکات ماوەکەی درێژ دەکرێتەوە، پێشبینیش دەکرێت مانگی داهاتو حکومەتێکی نوێ پێکبهێندرێت کە ئەویش سود لە پێشنیارەکانی کۆنگرەکە وەردەگرێت.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×