ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەڵمانیا
  2025-02-23       244       

ئەمڕۆ یەكشەممە، دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەڵمانیا بەڕێوەچو و بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەكان هاوپەیمانی پارتە مەسیحییەكان یەكەم و پارتی ئەلتەرناتیڤ بۆ ئەڵمانیا كە پارتێكی راستڕەویی توندڕەوە دوەم و پارتەكەی ئۆلاف شۆڵتز، راوێژکاری ئێستای ئەڵمانیا سێیەمی هەڵبژاردنەكەیە.

ئاوێنە: بەپێی ئەنجامە بەراییەكان هاوپەیمانێتیی یەکێتیی کریستیان دیموکرات و یەکێتیی سۆسیاڵ کریستیانەکان لەسەدا 29ی دەنگەكانی بەدەسهێناوە.

هەر بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەكان پارتی ئەلتەرناتیڤ بۆ ئەڵمانیا، كە پارتێكی راستڕەویی توندڕەوی دژە كۆچبەرە، نزیكەی لەسەدا 20ی دەنگەكانی بەدەستهێناوە كە بەراورد بە هەڵبژاردنی ساڵی 2021، زیاتر لە دو هێندە دەنگەكانی زیادی كردوە.

هەروەك پارتی سۆسیال دیموكرات كە پارتەكەی ئۆلاف شۆڵتز، راوێژكاری ئێستای ئەڵمانیایە، دەنگەكانی بەشێوەیەكی بەرچاو كەمیان كردوەو لە پلەی سێیەمدا دێت و زیاتر لە لەسەدا 16ی دەنگەكانی بەدەستهێناوە لەكاتێكدا لە هەڵبژاردنی ساڵی 2021دا، زیاتر لە لەسەدا 25ی دەنگەكانی بەدەستهێنابو.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×