بەشەخۆراكی ئەم مانگە دابەشكراو ماددەی نوێ زیادكراوە
  2025-02-24       478       

وەجبەی یەکەمی بەشەخۆراکی مانگی یەکی ئەمساڵ کە پێکدێت لە هەشت ماددە، گەیشت و دابەشدەکرێت.

ئاوێنە: ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی کەلوپەلی خۆراک لە هەولێر، بریکارەکانى خۆراک ئاگادار دەکاتەوە کە لەمڕۆوە سەردانیان بکەن بۆ وەرگرتنى لیستى بریکارى خۆراک بە مەبەستى وەرگرتنى بەشەخۆراکى مانگى یەکى ئەمساڵ.

باسی لەوەشکردووە، بنکەکانی ناوشار كه‌ ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌ بریتین له‌ (٢٠١ تا ٢١٢)، بنكه‌كانى دەورووبەریش لە (٢١٣ تا ٢٢١)، هەروەها بنکەکانى ناوچە دوورەکان شەقڵاوە و هیرا و هەریر و باسرمەش بریتین لە( ٢٢٢ و ٢٢٣).

هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە، کە وەجبەى یەکەمى بەشەخۆراکى مانگى یەکى ٢٠٢٥ پێکهاتووە لە هەشت مادە کە بریتین لە:
زه‌یت، یەک لیتر بۆ هەر کەسێک
شەکر، یەک کیلۆگرام بۆ هەر کەسێک
برنج، سێ کیلۆگرام بۆ هەر کەسێک
نیسک، ٢٥٠ گرام
لەتکەنۆک، ٢٥٠ گرام
نۆک، ٢٥٠ گرام
فاسۆلیا ٢٥٠ گرام.
دۆشاوى تەماتە، ٤٠٠ گرام (یەک قوتوى بچوک).

جەختیشیکردووەتەوە، بۆ وەرگرتنەوەی لیستی بریکاری خۆراک و شێوازی پارەدان، تەنیا لە رێگای ڤیزە کارتی بانکی (جنوب ئیسلامی) دەبێت و هەر بریکارێک پێشەکی پارە پێشکەش نەکات و لیستی بریکاری نەباتەوە بەشە خۆراکی بۆ ناچێت.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×