مه‌لا به‌ختیار له‌باره‌ی حوكمداری له هه‌رێمی كوردستان، ڕایگه‌یاند، هه‌ر قۆناغێك ئه‌ركی خۆی هه‌یه و هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه هه‌ندێك كه‌س پێیان وایه له ڕابردودا هه‌ڵه‌كراوه، ده‌شڵێت، "ئێمه له‌دوای ڕاپه‌ڕین كه هاتوینه‌ته‌وه حكومه‌ت دروستكراوه پێشتر هه‌رگیز حكومه‌ته‌مان نه‌بوه، نه‌مانزانیوه حكومه‌ت چۆن ته‌شكیل بكه‌ین، ئه‌وه‌ی ڕابه‌رایه‌تی ئه‌و قۆناغه‌ی كردوه جه‌نابی مام جه‌لال و جه‌نابی كاك مه‌سعود بوه، ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌كرابێت یه‌خه‌ی ئه‌وان بگرن".
ئاوێنە: مه‌لا به‌ختیار ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌میانی لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامه‌نوسان، له‌باره‌ی ئاینده‌ی یه‌كێتی، ڕایگه‌یاند، "مێژو، سه‌روه‌ری و شانازییه‌كانی ئێمه له یه‌كێتییه و پێمانخۆشه یه‌كێتی باش دیراسه‌ی خۆی بكات و گۆڕانكاریه‌كان له به‌رچاو بگرێت و كێشه‌كان له‌به‌رچاو بگرێت، ئه‌گه‌ر له دوای كۆنگره له خۆیان دڵنیان ئه‌م ئاڕاسته‌یه ئامانجه مێژوییه‌كانیان به‌دیده‌هێنێت، به‌رده‌وام بن، ئه‌گه‌ر له خۆشیان دڵنیا نین و ده‌زانن كێشه و ته‌گه‌ره زۆره له‌ناو یه‌كێتی و ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی، حه‌قه پێداچونه‌وه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بیر له چۆنێتی چاره‌سه‌ر بكه‌نه‌وه".
له‌باره‌ی حوكمداری له هه‌رێمی كوردستان، وتی، "هه‌ر قۆناغێك ئه‌ركی خۆی هه‌یه و هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه هه‌ندێك كه‌س پێیان وایه له ڕابردودا هه‌ڵه‌كراوه، ئێمه له‌دوای ڕاپه‌ڕین كه هاتوینه‌ته‌وه حكومه‌ت دروستكراوه پێشتر هه‌رگیز حكومه‌ته‌مان نه‌بوه، نه‌مانزانیوه حكومه‌ت چۆن ته‌شكیل بكه‌ین، ئه‌وه‌ی ڕابه‌رایه‌تی ئه‌و قۆناغه‌ی كردوه جه‌نابی مام جه‌لال و جه‌نابی كاك مه‌سعود بوه، ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌كرابێت یه‌خه‌ی ئه‌وان بگرن و یه‌خه‌ی ئێمه مه‌گرن، بڕۆن بۆ لای ئه‌وان".
په‌یوه‌ست به هه‌نگاوی داهاتوی، مه‌لا به‌ختیار ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، "هه‌ڵوێسته‌كانم ڕۆشنه، جیاوازیه‌كانم ڕۆشنه و واز له هه‌ڵوێست و جیاوازییه‌كان و مه‌بده‌ئی خۆم ناهێنم، به‌ڵام من كێشه‌ی ناو میلله‌ته‌كه زیادناكه‌م و نابم به به‌شێك له‌لایه‌ك دژی لایه‌كی دیكه، نه‌ك په‌شیمان نیم به‌ڵكو شانازی ده‌كه‌م به‌لایه‌نه جوانه‌كانی مێژوی له‌ناو یه‌كێتی و به هاوڕێكانم كه له‌ناو یه‌كێتیدان، به‌ڵام با ڕاشكاو بین من زۆر جیاواز بیر ده‌كه‌مه‌وه".
له‌باره‌ی فێستیڤاڵی گه‌لاوێژ، مه‌لا به‌ختیار وتی، "مانگی 10ی ئه‌مساڵ ناوی خوای لێده‌هێنین"، له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت.