بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر رەتیدەکاتەوە دەرئەنجامی کۆنفرانسی دیالۆگی سووری جیبەجێبکات و دەڵێت "رەخنەمان لەبارەی کۆنفرانسی دیالۆگی سوری هەیە و نابینە بەشێک لە جێبەجێکردنی دەرئەنجامەکانی".
ئاوێنە: ئەمرۆ سێشەممە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لەمیانی ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، کۆنگرەی دیالۆگی سوری نوێنەرایتیی گەلی سوریا ناکات، "ئێمەش وەک بەشێک لە وڵاتەکە نوێنەرمان لە کۆنگرەکەدا نەبووە".
ئەوەش هاتووە "ڕەخنەمان هەیە سەبارەت بە ناوەڕۆکی ئەم کۆنفرانسە و دەرئەنجامەکانی جێبەجێ ناکەین".
ئیدارەکە داوا لە گەلی سوریا دەکات، بەردەوام بن لە کارەکانیان بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی شۆڕشەکەیان، لەپێناو بەدیهاتنی خواستی گەل.
ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ كۆنگره‌ی دیالۆگی سوری کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا، دواتر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، هه‌ر جۆره دابه‌شكاری و جیابوونه‌وه‌یه‌ك ڕه‌تده‌كاته‌وه. هەروەها كۆنگره‌کە داوای خێراكردنی هه‌نگاوه‌كانی ئاماده‌كردنی ده‌ستوری نوێی سوریای كردووه و جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، ده‌بێت خاك و گه‌لی سوریا به یه‌كگرتوویی بمێنێته‌وه. هاوکات راشیگەیاند، هه‌موو گرووپه چه‌كداره‌كانی سوریا به له یاساده‌رچوو هه‌ژمار ده‌كرێت.