محه‌مه‌د ئه‌مین ئه‌و جوتیاره كورده‌ی 17ی ئه‌م مانگه له‌گوندی شه‌ناغه‌ی سنوری سه‌رگه‌ڕان له‌لایه‌ن سه‌ربازێكی سوپای عێراقه‌وه هێرشیكرایه‌سه‌ر رایده‌گه‌یه‌نێت، "له‌دادگا سه‌ربازه‌كه سكاڵای له‌سه‌ر تۆماركردوم، ڕه‌نگه سه‌ره‌ڕای ده‌ستگیركردنم و حوكمدانم، غه‌رامه‌ش بكرێم".
ئاوێنە: محه‌مه‌د ئه‌مین له‌په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه، "ئه‌مڕۆ سه‌ردانی دادگای دوبزم كرد بۆ پێشكه‌شكردنی به‌ڵگه و وته‌ی شایه‌ده‌كان له‌سه‌ر ڕوداوی په‌لاماردانی سه‌ربازه‌كه‌ی كه هه‌فته‌ی ڕابردو له گوندی شه‌ناغه ئازاری پێگه‌یاندبوم، به‌ڵام به‌داخه‌وه كه چومه دادگا شۆك بوم، كاتێك پێیان ڕاگه‌یاندم كه ئه‌و سه‌ربازه سێ ڕۆژ پێش ئێستا هاتوه بۆ دادگا و سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر من تۆماركردوه و داوایكردوه كه سزا بدرێم له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه گوایه من په‌لامارم داوه له كاتی به‌جێهێنانی ئه‌ركی پیشه‌یی خۆیدا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "ئه‌م سكاڵایه ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت كه ئه‌و سه‌ربازه ده‌ستگیرنه‌كراوه هه‌روه‌كو له‌سه‌ر زاری فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ی 8ی سوپاوه به‌من ڕاگه‌یه‌نرا و به‌پێی سكاڵاكه‌شی من تاوانبارم، ڕێكاره‌كانی دادگاش به‌جۆرێكن كه به‌پێی ئه‌و مادده‌یه‌ی تێیدا من پێی تۆمه‌تباركراوم، مافی گشتی تێدایه و ڕه‌نگه سه‌ره‌ڕای ده‌ستگیركردنم و حوكمدانم، غه‌رامه‌ش بكرێم".
محه‌مه‌د ئه‌مین ده‌شڵێت، "له‌كاتێكدا كه من زه‌ڕڕه‌یه‌ك پاشگه‌ز نیم و ئه‌وه‌ی من بناسێت ده‌زانێت كه ترس له گیانی مندا نیه له به‌رامبه‌ر كه‌یسی به‌رگریكردن له مافی گشتی و جوتیاران به‌ڵام داواده‌كه‌م كه لێكۆڵینه‌وه بكرێت له ڕاستی و دروستی ده‌ستگیركردنی ئه‌و سه‌ربازه".
باسی له‌وه‌شكردوه، "هه‌وڵ بدرێت دادگاكه ئاڕاسته‌ی یه‌كسانی بگرێته‌به‌ر و نه‌كه‌وێته ژێر فشاری لابه‌لا و ئه‌و زوڵمه قبوڵ نه‌كات كه به‌ڕونی دیاره كێ تاوانباره".
ئێواره‌ی رۆژی 17ی (شوبات/2)ی گرژی و ئاڵۆزی له گوندی شه‌ناغه‌ی سه‌ر به‌ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕانی پارێزگای كه‌ركوك له‌نێوان جوتیارانی كورد و سوپای عێراق رویدا
له‌باره‌ی روداوه‌كانیشه‌وه، ڕێبوار ته‌ها مسته‌فا پارێزگاری كه‌ركوك له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌و سه‌ربازانه‌ی كه ئه‌مڕۆ له گوندی شه‌ناغه په‌لاماری جوتیارانی كوردیاندا، ده‌ستبه‌سه‌ركراون و لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر پێكهێنرا و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیشمان ئاڕاسته‌كرد بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌كان له‌و سنوره".