ڤیدیۆ..لە هەولێر باندێكی بازرگانیكردن پێش دەستگیركردنیان روبەڕوی هێزە ئەمنییەكان دەبنەوە
  2025-02-24       366       

ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، دوای روبەڕوبونەوەیان لەگەڵ هێزەكانیان، توانیویانە باندێكی بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر كە لە سێ كەس پێكهاتون، دەستگیربكەن و لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەست بەسەر بڕی 1 كیلۆ و 800 گرام ماددەی هۆشبەردا گیراوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە راگەیەندراوێكدا وتی، دوای ئەنجامدانی بەدواداچون و کۆکردنەوەی زانیاری لە لایەن هێزەکانمانەوە، لە دو ئۆپەرسیۆنی جیاوازدا و بەفەرمانی دادوەری لیکۆڵینەوەی ئاسایش، سێ تۆمەتبارمان دەستگیر کرد بەناوەکانی (ف. ف. ع.) و (ف. م. ف.) و (ح. ط. أ.).

ئەوەشی خستۆتەڕو، لەکاتی دەستگیرکردنیان ڕوبەڕوی هێزەکانمان بونەوە، کە یەکێک لە تۆمەتبارەکان خەڵکی دەرەوەی هەرێمی کوردستانە.

ئاماژەی بەوەشداوە، لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەكاندا دەستمان گرت بەسەر بڕی (1 کیلۆ و 800 گرام) مادەی هۆشبەر لە جۆری (کریستاڵ) و ( مەریجوانە) و (هیرۆین) و (چەند پارچە حەبێکی هۆشبەر) و چەکێکی بێ مۆڵەت لە جۆری (دەمانچە)و هەروەها کەلوپەلی پێوانە و کێشانی ماددەی هۆشبەر.

 

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×