سەنتەری میترۆ لەبارەی روداوەكانی ئەمشەوی هێرشكردنە سەر خێمەی مامۆستایانی رێگەی سلێمانی-عەربەت رایگەیاند، دوبارەكردنەوەی سیناریۆكەی دێڵگەڵەیە لە مامەڵەكردن لەگەڵ ناڕەزایەتی و ئازادی كە مایەی شەرمەزارین بۆ ئەنجامدەرانی.
ئاوێنە: سەنتەری میترۆ، كەمێك لەمەوبەر، لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی"کرانەوەی رێژەیی دو هەفتەی رابردوی فەزای مەدەنی، درۆیەکی شاخدار بو."
ئەوەشی خستۆتەڕو"هێرش بۆ سەر مامۆستایانی ژێر خێمەکەی عەربەت و پەلاماردانیان، هێرش بۆ سەر رۆژنامەنوسان و ئازاردانیان و زەوتکردن و شکانندنی کەلوپەلەکانیان، روی راستەقینەی سیاسەتی دەسەڵاتە لەگەڵ خەباتی مەدەنی ئاشتیخواز و دوبارەکردنەوەی سیناریۆکەی دیگەڵەیە لە مامەڵەکردن لەگەڵ نارەزایەتی و ئازادی رۆژنامەگەری، کە مایەی شەرمەزارین بۆ ئەنجامدەرانی."