گۆڕانکاری لە لیستی دابەشکردنى مووچەدا کرا
  2024-12-19       577       

سێ وەزارەت و چەند فەرمانگەیەک فەرمانگە مووچەیان پێش خرا و ئاگادار دەکرێنەوە، ئەمڕۆ مووچەکانیان لە رێگەی ئامێرەكانی راكێشانی پارەوە وەربگرن.

ئاوێنە: ئەمڕۆ پێنجشەممە 19/12/2024، مووچەی بەشێک لە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە شێوازی دیجیتاڵی لە ڕێگەی كارت و ئامێرەكانی راكێشانی پارەوە، لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.

لەو خشتەیەی دارایی ڕایگەیاندووە، وەزارەتی شارەوانی، وەزارەتی بازرگانی و وەزارەتی گواستنەوە، دابەشكردنی مووچەیان ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو 22/12/2024 بوو، بەڵام ئەمڕۆ مووچەكانیان دابەش دەكرێت و بەشداربوان لە ڕێگەی هەژماری بانکییەوە بە کورتەنامەیەک ئاگادار دەکرێنەوە.
 
هەندێک فەرمانگەی کشتوکاڵیش لە بری دووشەممەی داهاتوو 23/12/2024، ئەمڕۆ مووچەیان دەدرێ.

بۆ مووچەی مانگی 10، زیاتر لە 191 هەزار مووچەخۆر و فەرمانبەر، مووچەکانیان لە ڕێگەی 500 ئامێری ڕاکێشانی پارە لە ڕێگەی (هەژماری من)ەوە وەردەگرن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×