ئەمڕۆ چوارشەممە لەناو بازاڕی شاری ئاكرێ، شەڕە تەقە لەنێوان ئەندامانی بنەماڵەیەك لەسەر كێشەیەكی كۆمەڵایەتی دروست بو و لە ئەنجامدا كەسێك كوژراو یەكێكی دیكەش برینداربو.
ئاوێنە: بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراونەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە لەناو بازاڕی شاری ئاكرێ، شەڕە تەقە لەنێوان چەند كەسێكدا دروست بوە. لێرە كلیك بكە بۆ بینینی ڤیدیۆی ساتی شەڕەكە.
بەگوێرەی زانیارییەكان شەڕەكە لەسەر كێشەیەكی كۆنی كۆمەڵایەتی بوە لەنێوان ئەندامانی بنەماڵەیەكداو تێیدا كەسێك كوژراوە و یەكێكی دیكەش برینداربوە.
ئەو كەسەی كوژراوە ناوی عەمار سەلام جەوهەر و تەمەن 25 ساڵان بوە كە بەپێی زانیارییەكان گوللـەیەك بەر سنگی كەوتوە.
هەر لە شەڕەكەدا پیاوێكی تەمەن 50 ساڵانیش برینداربوە.
تەرمی كوژراوەكە رەوانەی پزیشكی دادی كراوەو بریندارەكەش گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.
تۆمەتبارانی شەڕكە هەڵاتون و پۆلیسیش لە هەوڵی دەستگیركردنیاندایە.