وەزارەتی دارایی عێراق بۆ مووچەی مانگی 12 ی فەرمانبەرانی هەرێم مەرجی نوێی هەیە
  2024-12-18       577       

ماڵپەڕى بەغداد ئەلیەوم ڕایدەگەیەنێت: شاندێکی باڵای وەزارەتی دارایی عێراق لە هەولێرن و ماوەی هەفتەیەک دەمێننەوە، کۆبونەوە لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدەن و چەندین دۆسییەش بە وردى تاوتوێ دەکەن.

 ئاوێنە:  ماڵپەڕى بەغداد ئەلیەوم  رایگەیاند: شاندەکە داوایان کردوە ژمارەى کارتی نیشتیمانی فەرمانبەران و بەرواری دەرچونی فەرمانی وزاری و بەرواری دەست بە کاربونیان ئامادەبکرێت، ئەوەش وەک مەرجی سەرەکی خەرجکردنی پارەی موچەى ئەم مانگە (12)ی موچە خۆرانی هەرێمی کوردستان.

ئاماژە بەوەش دراوە،  وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان وەڵامى ئەو داواکاریىە داوەتەوە و  داوای لەسەر سەرجەم وەزارەتەکانی کردوە  ئەو بەڵگە یاساییانە ئامادە بکەن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×