دەزگای لوتکە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران بڵاوی کردەوە، لە ماوەی دە ساڵدا زیاتر لە ٧٦٣ هەزار هاوڵاتی هەرێم و عێراق كۆچیان بۆ وڵاتانی ئەوروپا كردووە، كە لەو ماوەیەشدا ٥٩٣ كۆچبەریان گیانیان لەدەستداوە یان بێسەروشوێن بوون.
دەزگای لوتکە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران ئامارێکی سەبارەت بە کۆچی هاوڵاتیانی هەرێم و عێراق بۆ ئەوروپا بڵاوکردەوە.
دەزگای لوتکە بڵاوی کردەوە، لە ساڵی ٢٠١٥ ەوە تائێستا ٧٦٣ هەزار و ٣٩٨ هاووڵاتی هەرێمی كوردستان و عێراق كۆچیان بۆ دەرەوەی وڵات كردووە و داوای مافی پەنابەرییان لە وڵاتانی ئەوروپا كردووە.
دەشڵین: لە ماوەی ئەو دە ساڵەشدا ٣٤٥ كۆچبەر لە ڕێی كۆچدا گیانیان لەدەستداوە و ٢٤٨ كۆچبەریش بێسەروشوێن بوون.
ئاماژە بەوەشکراوە، زۆرترین ژمارەی كۆچبەرانی هەرێم و عێراق لە ساڵی ٢٠١٥ دا تۆماركراوە كە بە تەنها لەو ساڵەدا ١٨٦ هەزار و ٤٢٢ كەس كۆچیان كردووە.