سەرۆکایەتی راگەیاندن و گەیاندنی عێراق داوا دەکەن، ده‌ستبگیرێت به‌سه‌ر سه‌رجه‌م سامانی گواستراوه و نه‌گواستراوه‌ی كۆمپانیای كۆڕه‌ك تێلیكۆمدا، چونکە "پێشێلكردنی رێكار و رێنماییه‌كانی ده‌سته‌كه و بڕگه‌كانی گرێبه‌ستی مۆڵه‌تی كاركردن له‌لایه‌ن كۆمپانیاكه‌وه".
ئاوێنە: سه‌رۆكایەتی كۆمسیۆنی راگه‌یاندن و گه‌یاندنی عێراق لە نوسراوێکدا کە واژۆی عه‌لی حوسێن موئه‌یه‌دی له‌سه‌ره و ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری و ئه‌میندارێتیی گشتیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق و گشت وه‌زاره‌ته‌كان و دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی دیكه كراوه، تیایدا کۆمسیۆنەکە داواده‌كات ده‌ستبگیرێت به‌سه‌ر سه‌رجه‌م سامانی گواستراوه و نه‌گواستراوه‌ی كۆمپانیای كۆڕه‌ك تێلیكۆمدا.
لە نوسراوەکەدا ئەوەش ئاشکراکراوە "ئەو بڕە پارەی له‌سه‌ر كۆمپانیای كۆڕه‌ك تێلیكۆم كه‌ڵه‌كه بوون بڕەکەی 16 ملیار و 990 ملیۆن و 886 هه‌زار و 503 دینار و 45 فلسە، هه‌روه‌ها 31 ملیۆن و 584 هه‌زار و 142 دۆلار و 52 سه‌نت لای كۆمپانیای كۆڕه‌كه".
كۆمسیۆنی راگه‌یاندن و گه‌یاندنی عێراق هۆكاری كه‌ڵه‌كه‌بوونی ئه‌و پارانه لای كۆڕه‌ك تێلیكۆم ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ "پێشێلكردنی رێكار و رێنماییه‌كانی ده‌سته‌كه و بڕگه‌كانی گرێبه‌ستی مۆڵه‌تی كاركردن له‌لایه‌ن كۆمپانیاكه‌وه" و ئاماژەی بەوەش کردووە "كۆمپانیای كۆڕه‌ك تێلیكۆم پابه‌ندی بڕیاره‌كانی دادگا و ئه‌و ئاگادارینامانه نه‌بووه كه ده‌سته‌كه‌مان ئاراسته‌ی كردووه و سور نییه له دانه‌وه‌ی ئه‌و پارانه‌ی له‌سه‌ری كه‌ڵه‌كه‌بوون".
به‌هۆی ئه‌و خاڵانه‌ی كه كۆمسیۆنی راگه‌یاندن و گه‌یاندنی عێراق له نوسراوه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بۆ كردوون، كۆمسیۆنه‌كه داوا له ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری و ئه‌میندارێتیی گشتیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و گشت وه‌زاره‌ته‌كان و دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی دیكه‌ی عێراق ده‌كات، به‌دواداچوون بكه‌ن بۆ زانین و دۆزینه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و پاره و سامان و ماڵه گواستراو و نه‌گواستراوانه‌ی كۆمپانیای كۆڕه‌ك تێلیكۆم كه لای ئه‌و دامه‌زراوانه تۆماركراون بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستیانبه‌سه‌ردا بگرن و رێگه‌نه‌ده‌ن له‌لایه‌ن كۆمپانیاكه‌وه مامه‌ڵه‌یان پێوه‌بكرێت، تا ئه‌وكاته‌ی قه‌رزه‌كانی كۆمسیۆنی راگه‌یاندن و گه‌یاندنی عێراق له‌و سامان و پارانه‌ی كۆڕه‌ك تێلیكۆم ده‌درێنه‌وه.
دوو مانگ لەمەوبەر زه‌هره بجاری سه‌رۆكی لیژنەی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رایگه‌یاندبوو، كۆمسیۆنی راگه‌یاندن و گه‌یاندن و كۆمپانیای كۆڕه‌ك تێلیكۆم گه‌یشتوون به رێككه‌وتن بۆ كۆتاییهێنان به كێشه یاساییه‌كانی نێوانیان و لابردنی قه‌ده‌غه‌ی سه‌ر كۆمپانیاكه و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی نێوان كۆڕه‌ك تێلیكۆم و تۆڕ و كۆمپانیاكانی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیكردن له عێراقدا.