رونکردنەوەیەک لە وەزارەتی داراییەوە سەبارەت بە مووچەی مانگی (١١)
  2024-12-16       994       

وەزارەتی دارایی لەگەڵ بڵاوکردنەوەی خشتەی مووچەی مانگی ١٠ ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی مووچەی مانگی ١١ی مووچەخۆرانی هەرێم بڵاوکردەوە.

ئاوێنە:  ئەمڕۆ دووشەممە، ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، خشتەی مووچەی مانگی ١٠ی مووچەخۆرانی بڵاوکردەوە و بەپێی خشتەکە لەماوەی هەفتەیەکدا تەواوی مووچەخۆران مووچەکانیان وەردەگرن.

هاوکات وەزارەتی دارایی ڕوونکردنەویەکی لەبارەی مووچەی مانگی ١١ بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا، ئەو بڕە پارەیەی کە لەتەرخانکراوەکانی پشکی هەرێم بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچە بڕیاری گواستنەوە ( مناقلة ) ی لەسەردراوە هێشتا تەمویلەکەی نەخراوەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتمان.

ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی:

ڕۆژی سێ شەممە ( ٢٠٢٤/١٢/١٧ ) دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و ڕۆژی دوو شەممە ( ٢٠٢٤/١٢/٢٣ ) کۆتایی دێت.     

تێبیبی؛ 

 ١- ئەو بڕە پارەیەی کە لەتەرخانکراوەکانی پشکی هەرێم بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچە بڕیاری گواستنەوە ( مناقلة ) ی لەسەردراوە هێشتا تەمویلەکەی نەخراوەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتمان.    
٢- تەمویلی مووچەی مانگی تشرینی دووەم (مانگی ١١ ) کەلەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە بڕیاری خەرجکردنی دراوە بەهەمان شێوە هێشتا نەخراوەتە سەر هەژماری بانکیمان.    
٣- هەر فەرمانبەرو مووچەخۆرێک کە تا ئێستا خۆی لە سیستەمی بایۆمەتری تۆمارنەکردووە، مووچەکەی لەفەرمانگەکەی خۆی ڕادەگیرێت تا لەماوەی ئەم چەند ڕۆژەی کۆتایی ساڵدا کۆدی بایۆمەتری بۆ دەکرێت ئەوسا مووچەکەی بۆ خەرج دەکرێت.     
 

ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابوری. 

  ٢٠٢٤/١٢/١٦

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×