ترەمپ: توركیا بەڕێگەیەكی نادۆستانە دەستی بەسەر سوریادا گرت
  2024-12-16       808       

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا، بەشار ئەسەد، سەرۆكی هەڵاتوی سوریا بە "قەساب" ناودەبات و دەشڵێت، توركیا بەڕێگەیەكی "نادۆستانە" دەستی بەسەر سوریادا گرت.

ئاوێنە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی، "پێموایە توركیا زۆر زیرەكە...توركیا بەڕێگەیەكی نادۆستانەو بەبێ رژانی خوێنێكی زۆر، دەستی بەسەر سوریادا گرت."

وتیشی"دەتوانم بڵێم ئەسەد قەساب بو لەڕوانگەی ئەوەی بەرامبەر بە منداڵان كردی."

ترەمپ لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا لەبارەی بونی هێزەكانیان لە سوریا وتی، بە درێژایی سنوری سوریا پێنج هەزار سەربازمان هەبون، ئێستا 900ـمان هەن.

جەختیشی كردەوە كە نایانەوێت سەربازییەكان لە سوریا بكوژێن بەڵام وتیشی"پێموانییە بەهیچ شێوەیەک ئەوە ئێستا روبدات، چونکە لایەنێک لەنێوچوە." 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×